VAR · 27 Oct 2026
بە سەرپەرشتیی پارێزگاری بانک؛ ستافی باڵای بانکی ناوەندیی عێراق سوێندیان خوارد
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ناوەندیی عێراق لە بەغدا بڵاویکردەوە، بە ئامادەبوون و سەرپەرشتیی نزار ناسر حوسێن، پارێزگاری بانکی ناوەندی، ستافی باڵای بانکەکە سوێندیان خوارد. ئەم هەنگاوە بە مەبەستی دووپاتکردنەوەی پابەندبوونیانە بە بەندەکانی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان، لەگەڵ بەڵێندان بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانیان بەوپەڕی دەستپاکی و بەرپرسیارییەتییەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بەشداربووان پابەندبوونی خۆیان بۆ پاراستنی سامانی گشتی و لەپێشینەدانانی بەرژەوەندیی گشتی لە بەڕێوەبردنی کاروباری داراییدا دووپاتکردەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡