Westga News · 27 Oct 2026
سبەی تەرمی 2 لە منداڵە خنکاوەکانی نێوان تورکیا و یۆنان دەگەڕێنرێتەوە سلێمانی
وێستگەنیوز- بڕیارە سبەی تەرمی 2 لەو 3 منداڵە کوردەی کە لە کاتی کۆچکردندا لە دەریادا خنکان، لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان و لە زێدی خۆیان لە شاری سلێمانی بەخاک بسپێردرێن. رووداوەکە لە رۆژی 14ی ئەم مانگەدا (13 رۆژ لەمەوبەر) روویدا، کاتێک بەلەمە چووپەکەی ئەو خێزانە لە نێوان سنوورە ئاوییەکانی تورکیا و یۆناندا تەقی، بەهۆیەوە هەرسێ منداڵەکەیان لە دەریادا خنکان، لە کاتێکدا دایک و باوکیان بە سەلامەتی رزگاریان بوو.
⬅ Back home
Read full article ➡