بەرپرسێکی باڵای نەوت بە تۆمەتی گەندەڵی سزادرا
Kurdistan24 · 27 Oct 2026

بەرپرسێکی باڵای نەوت بە تۆمەتی گەندەڵی سزادرا

دەستەی دەستپاکی فیدراڵی سزای هەشت ساڵ زیندانیکردنی بۆ بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان دەرکرد، ئەمەش بەهۆی تێوەگلانی لە دۆسیەیەکی گەندەڵی و ناچارکردنی بە گەڕاندنەوەی 55 ملیار دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت. دەستەکە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، دادگای تاوانەکانی تایبەت بە نەهێشتنی گەندەڵی، سزای هەشت ساڵ زیندانیکردنی بۆ بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان دەرکردووە.


⬅ Back home Read full article ➡