سەرچاوەیەک: بە درۆن هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا
Kurdistan24 · 27 Oct 2026

سەرچاوەیەک: بە درۆن هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

هێرشێکی درۆنی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزەی بەغدا تێکشکێنرا. پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2026، دەنگی سێ تەقینەوەی بە هێز لە بەغدای پایتەختی عێراق بیسترا. لەمبارەوە سەرچاوەیەک لە فەرماندەیی کردەوە هاوبەشەکانی بەغدا بە کوردستان24ی رایگەیاند، دەنگی تەقینەوەکان بەهۆی هێرشێکی درۆنییەوە بوون بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز. بە گوتەی سەرچاوەکە، بەهۆی هێرشە درۆنییەکەوە، سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە بەغدا کارا کراوە.


⬅ Back home Read full article ➡