Kurdistan24 · 27 Oct 2026
لە جوانڕۆ هەڵمەتی ژینگەپارێزی بۆ پاککردنەوەی کانییەکان دەستیپێکرد
لە گوندەکانی سنووری شاری جوانڕۆی پارێزگای کرماشان، هەڵمەتێکی ژینگەپارێزی بۆ خاوێنکردنەوەی کانییەکان دەستیپێکردووە، دانیشتوانی گوندەکان بە هاوکاریی ژینگەپارێزان و فەرمانگەی پاراستنی ژینگە، شوێنی تایبەت بە ئاوخواردنەوەی رێبواران، شاخەوانان و ئاژەڵە کێوەییەکان دروست دەکەن. ژمارەیەک لە دانیشتوانی گوندی بێوڵەی جوانڕۆ بۆ چالاکییەکی ژینگەپارێزی روویان لە بناری چیاکانی دەوروبەری گوندەکەیان کردووە.
⬅ Back home
Read full article ➡