رێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل گەیشتە سەروو 31%
964media · 27 Oct 2026

رێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل گەیشتە سەروو 31%

964+ کاکەلاو عەبدوڵا رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتووەتە 31.5% کە زۆرترین رێژەیە لە 49 ساڵی رابردوودا. بەپێی ئاماری لیژنەی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل، تاوەکو کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ بەکاتی ناوخۆی ئیسرائیل رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان گەیشتووەتە 31.5%. ئەمڕۆ کاتژمێر 7:00ی بەیانی بە کاتی ناوخۆ سندوقەکانی دەنگدان بەرووی دەنگدەران کرانەوە و بریارە کاتژمێر 10:00ی شەو بنکەکانی دەنگدان دابخرێن.


⬅ Back home Read full article ➡