کاپتنی پێشووی ریال مەدرید گومانی لە باڵۆندۆر هەیە
Rudaw · 27 Oct 2026

کاپتنی پێشووی ریال مەدرید گومانی لە باڵۆندۆر هەیە

گووتی؛ کاپتنی پێشووی یانەی ریال مەدرید رایگەیاند کە گومانی لە خەڵاتی باڵۆندۆر هەیە و راشکاوانە گوتی "بۆچی ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکە لە لەندەن رێکدەخەن و یاریزانێکی لەندەن دەیباتەوە؟! گومان دەکەم هەموو شتێک ساختە بێت". ئینجا دەشڵێت "ئەمە چ رێکەوتێکە؟!". گووتی باسی بردنەوەی باڵۆندۆر لەلایەن هاری کەینەوە کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە گومانی لەو خەڵاتە هەیە و گوتی "بۆ یادی 70 ساڵەی خەڵاتکردنەکە دەگوازنەوە بۆ لەندەن؟ دواتر کەسێک لە لەندەنەوە سەردەکەوێت، ئەمە چ رێکەوتێکە، نەخێر؟".


⬅ Back home Read full article ➡