Kurdistan24 · 27 Oct 2026
پڕۆژەکان ناوەستن و مانگی داهاتوو جووتسایدێکی دیکە دەکرێتەوە
90%ی کارەکانی پرۆژەی رێگای جووتسایدی کۆڕێ - شەقڵاوە - قەندیل تەواو بووە و بڕیارە مانگی داهاتوو بە رووی هاووڵاتییاندا بکرێتەوە. ئەمڕۆ سێشەممە، 27ی تشرینی یەکەمی 2026، هەڵگورد وەلی، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەی رێگای جووتسایدی کۆڕێ - شەقڵاوە - قەندیل، بە کوردستان24ی راگەیاند، بڕیارە کەمتر لە مانگێکی دیکە پرۆژەبکرێتەوە. گوتیشی، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 90%ی کارەکانی تەواو بووە و بە تەواوبوونیشی، رێگای نێوان هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران نزیکەی نیو کاتژمێر کەم دەبێتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡