Kurdistan24 · 27 Oct 2026
ئاگرین عەبدوڵڵا: 45%ی جووتسایدی دووکان - چوارقوڕنە تەواو بووە
کارکردن لە پرۆژەی جووتسایدی دووکان بۆ چوارقوڕنە بەردەوامە. بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەش ئاشکرای دەکات، کارەکانی پرۆژەکە بە کوالێتییەکی بەرز دەکرێن و پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2028 بەتەواوی کۆتاییان پێ بێت. ئەمڕۆ سێشەممە، 27ی تشرینی یەکەمی 2026، ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ی راگەیاند، کارکردن لە پرۆژەی جووتسایدی دووکان بۆ چوارقوڕنە بەردەوامە و ئێستا قۆناخی دووەم و سێیەمی کاری تێدا دەکرێت.
⬅ Back home
Read full article ➡