هاری کەین تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێنا
VAR · 27 Oct 2026

هاری کەین تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێنا

شەوی رابردوو لە لەندەن، بە بەرچاوی ملیۆنان بینەرەوە، گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بە هاری کەینی ئینگلیزی و یاریزانی بایرن میونشن بەخشی. کەین لە نێو 30 رکابەرەدا خەڵاتەکەی بردەوە و بەجیاوازییەکی کەم پێش ئیمباپی فەرەنسی کەوت. یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی ئاهەنگی باڵۆندۆر ئەوەبوو کە تا کاتی ئاشکراکردنی ناوی براوە، کەس نەیدەزانی کێ خەڵاتەکە دەبات. رۆناڵدۆی بەرازیلی دیاری کرابوو بۆ ئەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتون بداتە براوەی رکابەرییەکە.


⬅ Back home Read full article ➡