جێگری میدیا حسێن کۆنسێرت لە کەرکوک دەکات
964media · 27 Oct 2026

جێگری میدیا حسێن کۆنسێرت لە کەرکوک دەکات

964+ دیلان محەمەد جەزا - سلێمانی رۆژی 5.11.2026 هونەرمەندی گۆرانبێژی شاری سلێمانی جێگر میدیا حسێن لە شاری کەرکوک کۆنسێرتێک سازدەکات و لە ئێستاشەوە زۆرینەی بلیتەکانی فرۆشراون. جێگر میدیا حسێن بە 964ی وت، لە کۆسێرتەکەدا گۆرانیە کۆنەکانی دەڵێتەوە و گۆرانیەکی بۆ کەرکوکیش وەک سوپرایز دەبێت. ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستاوە بلیتێکی زۆر فرۆشراوە و ئەوانەشی کڕیویانە بەشێکی زۆریان هەوادارانی عەرەبن و ئەگەریش بلیت نەمێنێت کۆنسێرتەکە بۆ دوو رۆژ درێژ دەکەنەوە.


⬅ Back home Read full article ➡