نەوت بە نرخی پاڵپشتیکراو لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم دابەشدەکرێت
Kurdsat News · 27 Oct 2026

نەوت بە نرخی پاڵپشتیکراو لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم دابەشدەکرێت

رەزامەندی ئەنجومەنی نوێنەران وەرگیراوە بۆ دابەشکردنی 200 لیتر نەوت بە نرخی پاڵپشتیکرا بۆ هەر ماڵێکی ناوچە شاخاوییەکان. ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران رایانگەیاند: رەزامەندی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران وەرگیراوە بۆئەوەی 200 لیتر نەوت بۆ هەر ماڵێکی ناوچە شاخاوییەکان بە نرخی پاڵپشتیکراو دابەشبکرێت. ئاماژەیان بەوەشداوە: 110 ملیۆن لیتر نەوت بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دابینکراوە، هەروەها 140 ملیۆن لیتر نەوت بۆ پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر.


⬅ Back home Read full article ➡