Kurdistan24 · 27 Oct 2026
سەعد مەعن: ئەو درۆنەی لە بەغدا تێکشکێنرا هیچ تەقەمەنییەکی هەڵنەگرتبوو
"لە هەوڵی ئاشکراکردنی شوێنی هەڵدانی درۆنەکەداین" سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشکرای کرد، پاشماوەی ئەو درۆنەی لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا تێکشکێنرا کۆکراوەتەوە و پسپۆڕانی ئەمنی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ دیاریکردنی شوێنی سەکۆی هەڵدانی؛ هاوکات جەختی کردەوە کە درۆنەکە هیچ کەرەستەیەکی تەقەمەنیی هەڵنەگرتبوو و هیچ زیانی گیانی و دارایی لێ نەکەوتووەتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡