964media · 27 Oct 2026
لە فێستیڤاڵی هەنار باخچە بۆ منداڵان ئامادە کراوە
964+ ئەمەل ناجی - هەڵەبجە کۆمەڵگەی پەروەردەیی لیدەرس ناحکومی، باخچەیەکی کاتییان لە شوێنی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی هەنار ئامادە کردووە، بۆ ئەوەی لە یەک کاتدا ئاگاداریی نزیکەی 150 منداڵ بن. دایکان و باوکان، وە کەسەکانی دیکەیان دەچنە فێستیڤاڵی هەنار، بەڵام رەنگە منداڵەکان تاقەت و حەزێکی وایان نەبێ، یان بیانەوێ لە منداڵی خۆیان چێژ ببینن، بۆیە باخچەکە هەوڵی داوە، کەشێکی سروشتی و یاری جۆراوجۆریان بۆ ئامادە بکات.
⬅ Back home
Read full article ➡