شێتە قەدیمەکانی هەولێر لە نمایشێک کۆدەکرێنەوە
964media · 27 Oct 2026

شێتە قەدیمەکانی هەولێر لە نمایشێک کۆدەکرێنەوە

شانۆگەری هەیاسە شێت لە هەولێر نمایش دەکرێ، شانۆکار بەکر مەعروف کە رۆڵی “هەیاسە شێت دەگێڕێ”، دەڵێ، لە ساڵانی حەفتا و هەشتاکاندا کۆمەڵە شێتێک هەبوون زۆر خۆشەویست بوون. ئەوان خۆشەویستی خەڵک بوون ئێستا بە یادی ئەوان شانۆگەرییەکی پڕ چێژ ئامادەکراوە. ئێستاش وەک هونەرمەندان دڵمان لای بێنازەکانە، ئەو دەڵێ، شانۆ تام و چێژێکی تایبەتی هەیە و راستەوخۆ لەگەڵ جەماوەر قسە دەکەین. یەکێکی دیکە لەو شانۆکارانەی رۆڵ لە شانۆگەرییەکەی دەبینێ بە 964ی وت، شانۆییەکە لە رۆژی 1.11.2026 لە هۆڵی رۆشنبیری نمایش دەکرێ.


⬅ Back home Read full article ➡