Kurdsat News · 27 Oct 2026
پۆلیسی گەرمیان: کەسێکمان دەستگیرکرد خۆی وەک ژن ناساندووە و پیاوانی هەڵخەڵەتاندووە
پۆلیسی گەرمیان دوو کەسی بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و هەڕەشەکردن دەستگیردەکات و رایدەگەیەنێت، یەکێک لە تۆمەتبارەکان خۆی وەک ژن ناساندووە و پیاوانی هەڵخەڵەتاندووە و هەڕەشەی لێکردوون، لە بەرانبەر سڕینەوەی ڤیدیۆ و وێنەکانیان داوای پارەی لێکردوون. عەقیدی پۆلیس سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، کەسێک بەپێی 'مادەی دوو' لە خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەلایەن بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانەوە دەستگیرکراوە.
⬅ Back home
Read full article ➡