ئەو کەسەی خۆی وەک "بێخاڵ" ناساندبوو پیاو دەرچوو و دەستگیر کرا
Kurdistan24 · 27 Oct 2026

ئەو کەسەی خۆی وەک "بێخاڵ" ناساندبوو پیاو دەرچوو و دەستگیر کرا

پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند، کە یەکێکیان لە رێگەی هەژمارێکی ساختەی فەیسبووک و بە ناوی ئافرەتەوە فێڵی لە پیاوان کردووە و لە بەرامبەر بڵاونەکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکانیان، پارەی لێ سەندوون. ئەمڕۆ سێشەممە، 27ی تشرینی یەکەمی 2026، سۆران محەممەد غەریب، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە شارۆچکەی کەلار کەسێک بەپێی ماددەی (2) لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لەلایەن بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانەوە دەستگیر کراوە.


⬅ Back home Read full article ➡