Kurdistan24 · 27 Oct 2026
سبەی زەیدی سەردانی دیمەشق دەکات
سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە دیمەشق و لەگەڵ سەرۆککۆماری سووریا، بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ئاسایشی هاوبەش کۆدەبێتەوە. سەرچاوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند: بڕیارە سبەی چوارشەممە، 28ی تشرینی یەکەمی 2026، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە، بە یاوەریی شاندێکی باڵای حکوومەتی فیدراڵ، لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمیدا بچێتە دیمەشقی پایتەختی سووریا و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡