بریکاری وەزارەتی نەوتی عیراق: وەبەرهێنان لە کەرتی غاز پێویستییەکی نیشتمانیە بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی وزە
Kurdsat News · 27 Oct 2026

بریکاری وەزارەتی نەوتی عیراق: وەبەرهێنان لە کەرتی غاز پێویستییەکی نیشتمانیە بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی وزە

بریکاری وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ کاروباری غاز جەخت دەکاتەوە لەوەی وڵاتەکەی وەبەرهێنان لە کەرتی غاز بە پێویستییەکی نیشتمانی و هەنگاوێک بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی وزە دەزانێت. د. عزەت سابیر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ کاروباری غاز و سەرۆکی وەفدی عیراق لە کۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەکاری غاز لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا رایگەیاند، عیراق بایەخێکی گەورە بە وەبەرهێنانی گونجاو لە کەرتی غازدا دەدات و پەرەدان بەو کەرتەش بە پێویستییەکی نیشتمانی بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی وزە دەزانێت.


⬅ Back home Read full article ➡