گەرمیان.. کەسێک لەسەر هەبوونی سەدان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلەکەیدا دەستگیرکرا
Kurdistan24 · 27 Oct 2026

گەرمیان.. کەسێک لەسەر هەبوونی سەدان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلەکەیدا دەستگیرکرا

بە بڕیاری دادوەر، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان کەسێک وەک قورئانخوێن ناسراوە دەستبەسەر کرا، ئەمەش دوای ئەوەی لە کاتی پشکنینی مۆبایلەکەیدا لەسەر دۆسیەیەک، دەست بەسەر زیاتر لە 400 وێنەی نەشیاو و تایبەتی ئافرەتاندا گیرا. سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پۆلیسی گەرمیان بە کوردستان24ی راگەیاند، لە کاتی لێکۆڵینەوە لە دۆسیێک و پشکنینی مۆبایلی کەسێک ماوەیەکە وەک کەسایەتییەکی ئایینی و قورئانخوێن ناسراوە، هێزەکانی پۆلیس دەستیان بەسەر ژمارەیەکی زۆری وێنەی تایبەت و نەشیاوی ئافرەتاندا گرتووە کە سەرووی 400 وێنە بوون.


⬅ Back home Read full article ➡