964media · 27 Oct 2026
“داوامان کردووە دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی دوابخرێت”
964+ دیلان محەمەدجەزا - سلێمانی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی داوایانکردووە، دادگاییکردنەکەی سبەینێی دوابخرێت. دانا تەقیەدین وتەبێژی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی لالەزار بە 964ی وت، کەمێک لەمەوبەر بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی کردووە کە لە چاکسازی گەورانی سلێمانییە. ئاشکراشیکرد، داواکاریان پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی دادگاییەکەی سبەینێ دوابخرێت و پێیان وتراوە، بەیانی وەڵامتان دەدەینەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡