سندوقەکانی دەنگدان لە ئیسرائیل داخران و ئەنجامی بەرایی ئاشکرا دەکرێن
964media · 27 Oct 2026

سندوقەکانی دەنگدان لە ئیسرائیل داخران و ئەنجامی بەرایی ئاشکرا دەکرێن

964+ شۆڕش قادری سندوقەکانی دەنگدان لە ئیسرائیل داخران و میدیای وڵاتەکەش دەڵێت، نەتانیاهۆ دوورە لە بردنەوە و بوونەوە بە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل. کاتژمێر 11ی ئەمشەو بە کاتی کوردستان سندوقەکانی دەنگدانی پەرلەمانی ئیسرائیل ( کنیست) لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە داخران. کەناڵی 12ی ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە کە بەپێی ئەنجامە بەراییەکان و تاوەکو ئێستا گادی ئایزنکۆت سەرۆک و دامەزرێنەری حزبی یاشار 53 کورسی بەدەستهێناوە و نەتانیاهۆش 50 کورسی.


⬅ Back home Read full article ➡