سێ سەرۆکشارەوانیی دیکەی ئیستەنبووڵ چوونە نێو پارتی نوێ
Rudaw · 27 Oct 2026

سێ سەرۆکشارەوانیی دیکەی ئیستەنبووڵ چوونە نێو پارتی نوێ

رووداو دیجیتاڵ سەرۆکشارەوانییەکانی چاتاڵجا، کوچوکچەکمەجە و باکرکۆی ئیستەنبووڵ چوونە نێو پارتی نوێ. ئۆزگور چەلیک، سەرۆکی لقی ئیستەنبووڵی پارتی نوێ رۆژی سێشەممە 27-10-2026 رایگەیاند، هەریەک لە ئەرهان گوزەل، سەرۆکی شارەوانیی چاتاڵجا؛ کەمال چەبی، سەرۆکی شارەوانیی کوچوکچەکمەجە؛ ئایشەگوڵ ئۆڤالیئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانیی باکرکۆی و هاکان چەبی، بریکاری سەرۆکی شارەوانیی بیوکچەکمەجە پەیوەندییان بە پارتی نوێوە کردووە. پێشتر شارەوانییەکانی کادیکۆی و ماڵتەپە چووبوونە نێو پارتی نوێ.


⬅ Back home Read full article ➡