Kurdistan24 · 3 Nov 2026
گەندەڵیی کارگەیەکی نەجەف، نرخی کەلوپەلی زستانی لە عێراق دوو هێندە بەرز کردووەتەوە
نرخی فەرش و راخەر لە بازاڕەکانی عێراق بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و بارگرانییەکی دارایی خستووەتە سەر هاووڵاتییان، بەجۆرێک نرخی ئەو کاڵایانە بۆ وەرزی زستان دوو هێندە زیادی کردووە. هاوردەکاران هۆکاری ئەم دۆخە بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و زیادکردنی باج و گومرکی سەر شتومەک و کاڵا هاوردەکراوەکان دەگەڕێننەوە. هاوکات، بەشێک لە هاوردەکاران باس لە ململانێیەکی نایاسایی دەکەن کە هاوسەنگیی بازرگانیی تێکداوە.
⬅ Back home
Read full article ➡