پەیامنێری کوردستان24: لە کەرکووک ژمارەیەک خۆپیشاندەر دەستگیرکران
Kurdistan24 · 3 Nov 2026

پەیامنێری کوردستان24: لە کەرکووک ژمارەیەک خۆپیشاندەر دەستگیرکران

لە دوو رۆژی رابردوودا نزیکەی 25 خۆپیشاندان لە گەڕەکەکانی کەرکووک بەڕێوەچوون. خۆپیشاندانەکان بە ئامانجی کەمکردنەوەی نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بوون، دوای ئەوەی قایمقامی کەرکووک بۆ ئەم مانگە نرخی هەر ئەمپێرێکی بە 18 هەزار دینار دیاریکرد و هاووڵاتییان ئەو بڕیارەیان رەت کردەوە. پەیامنێری کوردستان24 گوتی: لە دوو شەوی رابردوودا لە 10 گەڕەکی کەرکووک خۆپیشاندان کرا، کە تێیدا رێگاکان داخران و ئاگر کرایەوە.


⬅ Back home Read full article ➡