فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا دوورگەی قشمیان بۆردومان کرد
Kurdistan24 · 3 Nov 2026

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا دوورگەی قشمیان بۆردومان کرد

سوپای ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی سنوورداری کردە سەر دوورگەی قشمی ئێران لە گەرووی هورمز. ئەم هێرشە لە وەڵامی ئەوەدا بوو کە هێزەکانی سەر بە سوپای پاسداران مووشەکێکیان ئاراستەی فڕۆکەیەکی سەربازیی ئەمریکی کردبوو، لە بەرامبەردا فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکی سەکۆیەکی هاویشتنی مووشەکی لەسەر دوورگەکە تێکشکاند. بەرپرسانی ئەمریکی لە لێدوانیاندا بۆ فۆکس نیوز و سی ئێن ئێن و ئاکسیۆس جەختیانکردەوە: "هێرشەکان تەنیا رێکارێکی بەرگری بوون و بە مەبەستی رێگریکردن بووە لە بەئامانجگرتنی کەرەستە سەربازییەکانمان".


⬅ Back home Read full article ➡