Rudaw · 3 Nov 2026
نرخی زێڕ بۆ کەمتر لە 3950 دۆلار دابەزی
رووداو دیجیتاڵ ئەمڕۆ سێشەممە نرخی زێڕ بۆ کەمتر لە 3,950 دۆلار دابەزی، ئەمەش دوای ئەوەی لە مامەڵەکانی دوێنێدا گەورەترین بەرزبوونەوەی رۆژانەی لە ماوەی دوو مانگدا تۆمارکرد. گەشبینی بە پێشکەوتنی دانوستاندنەکانی ئاشتی لەنێوان ئەمریکا و ئێران، دوێنێ هۆکاری بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی زێڕ بوو، بەڵام ئەمڕۆ نرخی زێڕ کاریگەری رووداوە جیۆسیاسییەکانی پێوەدیارە و نیگەرانییەکان زیادبوون سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی جەنگ، دوای ئەوەی ئەمریکا شەوی رابردوو هێرشی کردە سەر دوورگەی قشم لە ئێران.
⬅ Back home
Read full article ➡