بە چاندنی دارێکی هەمیشە سەوز و گوڵ سوور؛ سیمای بازاڕی هەولێر جوان دەکرێت
Kurdistan24 · 3 Nov 2026

بە چاندنی دارێکی هەمیشە سەوز و گوڵ سوور؛ سیمای بازاڕی هەولێر جوان دەکرێت

بە ئامانجی زیادکردنی رێژەی سەوزایی، دەیان داری (فرش بطل - داری لیفکە) لە شەقامی بەردەم ئەسواق سیروان لە ناو بازاڕی هەولێر چاندرا. ئەو جۆرە دارە هەمیشە سەوزە و گوڵی سووری جوان دەگرێت، کە لە ئایندەدا کاریگەریی ئەرێنی لەسەر سیمای شارەکە دەبێت. رەوان ئیسماعیل ئەبوبەکر، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکان بە کوردستان24ی راگەیاند، ئامانجمان زیادکردنی رێژەی سەوزاییە بەتایبەت لە سەنتەری هەولێر، بۆیە ئەم جۆرە دارەمان هەڵبژاردووە کە گوڵی سوور دەگرێت و سیمایەکی جوان بە پایتەخت دەبەخشێت.


⬅ Back home Read full article ➡