لە سیستان و بەلووچستانی ئێران پۆلیسێک کوژرا
Rudaw · 3 Nov 2026

لە سیستان و بەلووچستانی ئێران پۆلیسێک کوژرا

رووداو دیجیتاڵ فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران کوژرانی ئەندامێکی هێزەکانی لە هێرشێکی چەکداریدا راگەیاند. رۆژی سێشەممە، 3ی تشرینی دووەمی 2026، ناوەندی راگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی سیستان و بەلووچستان بڵاویکردەوە، بەیانی ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردووەتە پۆلیسێک و بەهۆیەوە پۆلیسێکیان کوژرا. بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئەو پۆلیسەی کوژراوە ناوی "حوجەت وەفا کەردە"یە و ئەندامی یەکەی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگاکە بووە.


⬅ Back home Read full article ➡