ئامەدسپۆر خۆی بۆ بردنەوەیەکی مێژوویی لە گاڵاتەسەرای ئامادە دەکات
Rudaw · 3 Nov 2026

ئامەدسپۆر خۆی بۆ بردنەوەیەکی مێژوویی لە گاڵاتەسەرای ئامادە دەکات

رووداو دیجیتاڵ هەفتەی داهاتوو یاریی لووتکەی خولی نایابی تۆپی پێی تورکیا (سوپەرلیگ)، لە نێوان گاڵاتەسەرای یەکەم و ئامەدسپۆری دووەمی خولەکە بەڕێوەدەچێت، یارییەکە دەبێتە گرنگترین رووبەڕووبوونەوەی تاوەکو ئێستای خولەکە لە وەرزی ئەمساڵدا، چونکە هەردوو یانەی خاوەن پلەی یەکەم و دووەمی ریزبەندی خولەکە کۆدەکاتەوە. یانەی گاڵاتەسەرای خاوەن 25 خاڵ و یانەی ئامەدسپۆری خاوەن 23 خاڵ، کاژێر 19:00ی شەممەی داهاتوو، لە گەڕی یانزەی سوپەرلیگ، لە یاریگای رامس پارک لە ئیستەنبووڵ، رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە.


⬅ Back home Read full article ➡