Kurdistan24 · 3 Nov 2026
هێمن حەمەساڵح 'پایز'ی بڵاوکردەوە
هێمن حەمەساڵح، هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد، نوێترین گۆرانیی خۆی بەناوی "پایز"، بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە. سێشەممە، 3ی تشرینی دووەمی 2026، هێمن حەمەساڵح، هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد بە کوردستان24ی راگەیاند، "گۆرانیی "پایز"، لە تێکستی سەروەت تۆفیقە و بوڕهان موفتی ئاوازەکەی بۆ داناوە. موحسین ئەریوانیش کاری رێکخستن، تێکەڵکردن و ماستەرکردنی بەرهەمەکەی ئەنجام داوە. هەروەها خۆم کاری دەرهێنانم بۆ ڤیدیۆکلیپی بەرهەمەکە کردووە."
⬅ Back home
Read full article ➡