Kurdistan24 · 3 Nov 2026
14 کیلۆمەتری دیکەی دووسایدی هێزۆپ - خەلەکان دەکرێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ ١٤ کیلۆمەتر لە پرۆژەی جووتسایدی هێزۆپ تا دەگاتە دوکان بکرێتەوە، کە پێکهاتووە لە سایدی دەستی چەپ و کۆمپانیای جێبەجێکار کۆتایی بە کارەکانی هێناوە. لە 23ی تەممووزی ئەمساڵدا، بەشێکی دیکەی ئەم پرۆژەیە بە درێژی 11 کیلۆمەتر لە هەردوو سایدەوە تەواو کرا و کەوتە خزمەت هاووڵاتییان، کە سەرجەم تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆبانی بە کوالێتی بەرز تێدایە. ئەو بەشەی کە ئەمڕۆ دەکرێتەوە دەکەوێتە نێوان گوندی کانی وەتمان تا دەرەوەی شارەدێی خەلەکان بە درێژی 14 کیلۆمەتر (تەنیا یەک ساید تەواو کراوە).
⬅ Back home
Read full article ➡