شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق: هێرش نەکراوەتە سەر دیالە
Kurdistan24 · 3 Nov 2026

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق: هێرش نەکراوەتە سەر دیالە

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رەتیدەکاتەوە فڕۆکە جەنگییەکان هێرشیان کردبێتە سەر پێگەکانی حەشدی شەعبی لە دیالە. ئەمڕۆ سێشەممە، 3ی تشرینی دووەمی 2026، سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رەتیکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکان هیچ پێگەیەکی سەربازیی هێزەکانی حەشدی شەعبییان لە سنووری پارێزگای دیالە کردبێتە ئامانج. لە لایەکی دیکەوە چەند گەواهیدەرێک بە هەرێم جاف، پەیامنێری کوردستان24یان راگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەنگی چەند تەقینەویەکی بە هێزیان لە دەوروبەری دیالە بیستووە.


⬅ Back home Read full article ➡