Kurdistan24 · 3 Nov 2026
پێدانی دۆلار بەگەشتیاران زیاد کرا
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، پشکی پێدانی دۆلاری کاش بە گەشتیاران لە 2000 بۆ 3000 دۆلار بەرز کردەوە، بڕیارەکەش لە ئەمڕۆ سێشەممە، 3ی تشرینی دووەمی 2026 جێبەجێ دەکرێت و هەر دوو مانگ جارێک، دەتوانرێت لێی سوودمەند بن. بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستیی هاووڵاتیان بە دراوی بیانی لە کاتی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات، پشکی دۆلاری کاشی گەشتیاری لە 2,000 دۆلارەوە بۆ 3,000 دۆلاری ئەمریکی بەرزدەکاتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡