سوپای پاسداران: درۆنێکی ئەمریکامان خستەخوارەوە و دەستمان بەسەر دووانی دیکەشدا گرت
Rudaw · 3 Nov 2026

سوپای پاسداران: درۆنێکی ئەمریکامان خستەخوارەوە و دەستمان بەسەر دووانی دیکەشدا گرت

رووداو دیجیتاڵ سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، لە تەنگەی هورمز درۆنێکی پێشکەوتووی ئەمریکییان خستەخوارەوە، لە ئاسمانی دوورگەی قیشم لە رێگەی جەنگی ئەلیکترۆنییەوە دەستیان بەسەر دوو درۆنی دیکەدا گرتووە. بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە، 3ی تشرینی دووەمی 2026، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی تەنگەی هورمز، درۆنێکی ئەمریکییان لە جۆری (ئێم کیو-9 - MQ-9) "سەرکەوتووانە" کردووەتە ئامانج و خستوویانەتە خوارەوە.


⬅ Back home Read full article ➡