دوو گەنجی سەقز لەسەر رێگەی هەمەدان- ساوە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
Rudaw · 3 Nov 2026

دوو گەنجی سەقز لەسەر رێگەی هەمەدان- ساوە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی سەرەکیی نێوان هەمەدان- ساوە، دوو گەنجی خەڵکی سەقز گیانیان لەدەستدا. رووداوەکە شەوی رابردوو بووە و دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لەگەڵ بارهەڵگرێک پێکیان داداوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئەو دوو گەنجە بە ناوەکانی وریا محەممەدی و فواد ئەحمەد پوور لەناو ئۆتۆمبێلی تایبەت بوون و دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە. وریا و فواد ئەندازیاری رێگەوبان و دانیشتووی شاری سەقز بوون.


⬅ Back home Read full article ➡