Kurdistan24 · 3 Nov 2026
هەردی سەڵاح وازی لە یەکێتی هێنا
هەردی سەڵاح پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی وازی لە حزبەکەی هێنا و دەڵێت: بەهۆی بێ بەڵێنی بێ هەڵوێستی وازی هێناوە و لەمەودوا وەک پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ بەردەوام دەبێت. هەردی سەڵاح ئەمڕۆ سێسەممە 3ی تشرینی دووەمی 2026، لە پەڕەی تایبەتیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک پەیامی وازهێنانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی" رایدەگەیەنم کە لەمڕۆ بە دواوە، هیچ پەیوەندییەکم بە یەکیتی نیشتمانی کوردستانەوە نەماوە و وازم لە یەکێتی هێنا".
⬅ Back home
Read full article ➡