سەوزەی تانجەرۆ لەناودەبرێت و شیاوی خواردن نییە
964media · 3 Nov 2026

سەوزەی تانجەرۆ لەناودەبرێت و شیاوی خواردن نییە

964+ دیلان محەمەدجەزا دوای ئەوەی دوێنێ نموونەی سەوزەی ناوچەی تانجەرۆ لە سلێمانی برایە پشکنین، ئەمڕۆ راگەیاندرا سەوزەکە پیسە و بە کەڵکی خواردن نایەت، هەربۆیە شۆفڵەکانی شارەوانی کەوتنە ناو زەوییە بە سەوزە چێنراوەکان و لەناویان بردن. بابان ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە 3.11.2026 بە 964ی وت، لەسەر داوای خەڵکی ناوچەکە پشکنین بۆ سەوزەی تانجەرۆ کرا، دەرکەوت پیسە و شیاوی خواردن نییە، چونکە بە ئاوی قورس ئاودەدرێن.


⬅ Back home Read full article ➡