“ئەو قاچاخچییەمان دەستگیر کرد کە بووە هۆی مردنی سێ منداڵ لە تورکیا”
964media · 3 Nov 2026

“ئەو قاچاخچییەمان دەستگیر کرد کە بووە هۆی مردنی سێ منداڵ لە تورکیا”

964+ ئەرسەلان عەبدوڵا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە دەستگیرکردنی ئەو قاچاخچییەی راگەیاند، کە بە وتەی خۆیان بووە هۆکاری مردنی سێ منداڵی خێزانێکی شاری سلێمانی لە تورکیا. ماوەیەک بەر لە ئێستا، خێزانێکی شاری سلێمانی بە مەبەستی چوونەدەرەوە بۆ دەرەوەی وڵات، لەلایەن قاچاخچییەکەوە لە وڵاتی تورکیا، لە کاتی بەقاچاخبردنیان لە رووبارێکی ئەو وڵاتەدا، کە بە بەلەمی چۆپ دەگوازرانەوە، بەلەمەکەیان ژێرئاو کەوت، ئەمەش بووە هۆکاری گیانلەدەستدانی سێ منداڵ بە ناوەکانی (هەستیار، هەریاد و میلا).


⬅ Back home Read full article ➡