Rudaw · 3 Nov 2026
فراکسیۆنی پارتی بانگەوازێک بۆ دانیشتنی پەرلەمان ئاراستەی لایەنەکان دەکات
رووداو دیجیتاڵ دکتۆر ڤالا فەرید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بانگهێشتی سەرجەم فراکسیۆنەکان دەکەن بۆ دانیشتنی پەرلەمان. سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، داوا دەکەن سبەی چوارشەممە، کاژێر 11:00ی پێش نیوەڕۆ هەموو پەرلەمانتاران لە هۆڵی پەرلەمان ئامادە بن بۆ کۆبوونەوەی تەواوکاری رێکارەکانی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەم. بەڵام فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت، ئاگاداری ئەو جووڵانە نین بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و تاوەکو ئێستا بڕیاریان نەداوە بەشداری بکەن.
⬅ Back home
Read full article ➡