Rudaw · 3 Nov 2026
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بۆ رووداو: دیالە بۆردوومان نەکراوە
رووداو دیجیتاڵ شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رەتیکردەوە، ئەمڕۆ هیچ بۆردوومانێکی ئاسمانی لە سنووری پارێزگای دیالە روویدابێت. سێشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2026، سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو هەواڵانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە لەبارەی بۆردوومانی ئاسمانی و بە ئامانجگرتن لە سنووری پارێزگای دیالە راست نین". پێش ئەو روونکردنەوەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکرایەوە، کە بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای دیالە بۆردوومان کراوە.
⬅ Back home
Read full article ➡