Rudaw · 3 Nov 2026
هەڵبژاردنێکی چارەنووسساز لە ئەمریکا؛ ئایا دیموکراتەکان کۆنگرێس لە دەستی ترەمپ دەردەهێنن؟
رووداو دیجیتاڵ هاووڵاتییانی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولدا روو لە سندووقەکانی دەنگدان دەکەن؛ پرۆسەیەک کە بە راپرسییەکی سەرتاسەری و یەکلاکەرەوە لەسەر خولی دووەمی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ دادەنرێت، لە کاتێکدا دیموکراتەکان لە بەردەم دەرفەتێکی مێژووییدان بۆ وەرگرتنەوەی زۆرینەی هەردوو ئەنجوومەنی نوێنەران و پیران. لەدەستدانی ئەنجوومەنی نوێنەران لەلایەن کۆمارییەکانەوە، دەسەڵاتی ئەوە دەداتە دیموکراتەکان تەواوی کارنامەی یاسادانانی ترەمپ پەکبخەن و لێکۆڵینەوە لە ئیدارەکەی دەستپێبکەن.
⬅ Back home
Read full article ➡