بە پرۆژەیەکی نوێی رووناکی شەقامی بازنەیی 60 مەتری هەولێر دەڕازێنرێتەوە
Kurdistan24 · 3 Nov 2026

بە پرۆژەیەکی نوێی رووناکی شەقامی بازنەیی 60 مەتری هەولێر دەڕازێنرێتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بە مەبەستی باشترکردنی سیمای پایتەخت، پڕۆژەیەکی نوێی رووناککردنەوە و رازاندنەوەی لەسەر شەقامی 60 مەتری دەستیپێکردووە ئەمڕۆ سێشەممە، 3ی تسرینی دووەمی 2026، کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی کوردستان24 رایگەیاند: "لە درێژەی کارەکانی چەند ساڵی رابردوودا بۆ چاندنی دار و زیادکردنی رووبەری سەوزایی لەسەر شەقامی 60 مەتری، بڕیارماندا سیستەمی نوێی رووناککەرەوە بۆ شەقامەکە دابنێین تا سیمایەکی شایستەتر بە پایتەخت ببەخشین."


⬅ Back home Read full article ➡