“سەوزەی تانجەرۆ چوار جۆر بەکتریای تێدایە و پیسە”
964media · 3 Nov 2026

“سەوزەی تانجەرۆ چوار جۆر بەکتریای تێدایە و پیسە”

964+ دیلان محەمەدجەزا نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی لە لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ئەنجامی پشکنینی سەوزەی ناوچەی تانجەرۆی ئاشکرا کرد و دەڵێت، چوار جۆر بەکتریا و هەروەها کانزای زیاد لەپێویستی تێدایە. ئارمان جەلال ئەمڕۆ سێشەممە 3.11.2026 بە 964ی راگەیاند، دوای ئەنجامدانی پشکنین لە 16 شوێنی جیاواز بۆ سەوزەی ناوچەی تانجەرۆ، دەرکەوت چوار جۆر بەکتریای تێدایە، کە هۆکارن بۆ نەخۆشی، بە تایبەتی سکچوون و رشانەوە. وتیشی، رێژەی بەرزی کانزاش لە سەوزەکەدا هەبوو، کە ئەمەش بۆ تەندروستی زیانبەخشە.


⬅ Back home Read full article ➡