نرخی بلیتی یاریی هەولێر و کازمە دیارییکرا
Rudaw · 3 Nov 2026

نرخی بلیتی یاریی هەولێر و کازمە دیارییکرا

رووداو دیجیتاڵ نرخی بلیتی، یاریی هەولێر بەرامبەر کازمە لە چامپیۆنزلیگی کەنداو راگەیێنرا و بلیتی ئاسایی یارییەکە بە 5 هەزار دینار دەبێت. یانەی هەولێر بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، بلیتی ئاسایی یاریی یانەکە بەرامبەر کازمەی کوێتی، لە جامی کەنداو بەرامبەر 5 هەزار دینار دەبێت و بلیتی ڤی ئای پی یارییەکە نرخەکەی 15 هەزار دینارە. رۆژی چوارشەممە، بۆ هەولێر و کوردستان رۆژێکی گرنگە، یانەی هەولێر لە جامی کەنداو بەرامبەر یانەی کازمەی کوێتی یاریی دەکات. ئەوەی زۆرترین پرسیاریشی لەسەرە نرخی بلیتەکانی یارییەکەیە.


⬅ Back home Read full article ➡