Kurdistan24 · 3 Nov 2026
ئەمساڵ 232 هەزار تۆن بەرهەمی دهۆک رەوانەی پارێزگاکانی عێراق کراوە
لە 10 مانگی رابردوودا بڕی 232 هەزار و 377 تۆن بەرهەمی جۆراوجۆری کشتوکاڵی لە پارێزگای دهۆکەوە رەوانەی بازاڕەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق کراوە و پەتاتەش لە پلەی یەکەمدایە. ئەمڕۆ سێشەممە، 03ی تشرینی دووەمی 2026، ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک بە کوردستان24ی راگەیاند، لە 10 مانگی سەرەتای ساڵی 2026 بڕێکی زۆر لە بەرهەمی ناوخۆیی جووتیارانی پارێزگای دهۆک هەناردەی بازاڕەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کراوە و کۆی گشتییەکەی دەگاتە زیاتر لە 232 هەزار تۆن.
⬅ Back home
Read full article ➡