Kurdistan24 · 3 Nov 2026
بەبڕیاری سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک نۆژەن دەکرێتەوە
بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک دەستی پێکردووە. ئەم هەنگاوە بە ئامانجی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و دابینکردنی ئامێری پزیشکیی سەردەمیانەیە، بۆ ئەوەی نەخۆشخانەکە بەردەوام بێت لە خزمەتکردنی هاووڵاتیان. نۆژەنکردنەوەکە بە قۆناخ جێبەجێ دەکرێت و گۆڕینی سەرجەم کەرەستە تەندروستییە کۆنەکان و دابینکردنی ئامێری پێشکەوتوو لەخۆ دەگرێت. هاووڵاتیان پێشوازی لەم بڕیارە دەکەن، چونکە پێیان وایە بارگرانیی دارایی لەسەر شانیان کەم دەکاتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡