964media · 3 Nov 2026
گرانی غاز بایکۆتی بە هێڵەکانی گواستنەوە کرد
964+ شڤان عەبدوڵا - زاخۆ ئەمرۆ سێشەممە 3.11.2026، شوفێری پاس و مینی پاسەکانی ناو بازاڕی زاخۆ بۆ دەرەوەی شار بایکۆتی کارەکەیان کرد، ئەوەی ئێستا بیەوێت هاتوچۆ بکات ناچارە تاکسی تایبەت بەکاربێنێت. دوای گرانبوونی نرخی یەک لیتری گازوایل بۆ هەزار و 500 دینار، شوفێرانی هێڵی گواستنەوەی ناوبازاڕ بۆ ئیبراهیم خەلیل و بەپێچەوانە، هەروەها ناو بازاڕ بۆ بەشی رۆژهەڵاتی شاری زاخۆ کەبە هێڵی گولان ناسراوە، ئەوانیش بایکۆتییان کردووە.
⬅ Back home
Read full article ➡