قایمقامی کەرکوک کاتی ئیشپێکردنی مۆلیدەکانی دیاریکرد
964media · 3 Nov 2026

قایمقامی کەرکوک کاتی ئیشپێکردنی مۆلیدەکانی دیاریکرد

964+ شۆڕش قادری قایمقامی کەرکوک کاتی ئیشپێکردنی مۆلیدەکانی دیاریکرد و رۆژانە لە کاتژمێر 6 بەیانی بۆ 8 و دوای نیوەڕۆش لە کاتژمێر 2 تا 1ی نیوەشەو کاردەکەن ئەگەر کارەبای نیشتمانی نەبێ. ئەمڕۆ سێشەممە 3.11.2026 ئاڤێستا محەمەد، قایمقامی کەرکوک بەبڕیارێکی فەرمی گۆڕانکاری لە خشتەی کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکانی کەرکوکدا کرد. بەپێی خشتە نوێیەکە کاتی کارکردن لە کاتژمێر 6:00 بۆ 8:00ی بەیانی و لە کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ تا 1:00ی شەو دەبێت.


⬅ Back home Read full article ➡