Rudaw · 3 Nov 2026
یاریی لووتکە لە مەدریدە و راهێنەر و بەشێکی یاریزانەکانی بایرن ئامادەنابن
رووداو دیجیتاڵ یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاریگای خۆی یاریی دەکات و لە یارییەکی لووتکەدا میوانداریی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەکات. ئاتلێتیکۆ مەدرید بەبردنەوەیەک، یەکسانبوون و دۆڕانێک سێ یاریی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ئەنجامداوە و چاوی لە بەدەستهێنانی سێ خاڵی دیکەیە بۆ ئەوەی لە پلەکانی پێشەوەی ریزبەند نزیک ببێتەوە. رۆخی بلانکۆس، لە یاریی رابردوودا لەگەڵ شتوتگارت یەکسانبوو، بەرامبەر لیڤەرپوول دۆڕاوە و لە مانچێستەر یونایتدی بردووەتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡